پێش 3 هەفتە
191 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: له‌مساڵدا هاورده‌كردنی به‌نزین ڕاده‌گرین
سوودانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵدا عێراق هاورده‌كردنی به‌نزین ڕاده‌گرێت و دواتر ده‌ست به هه‌نارده‌ی ده‌كات.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق له وڵاتێكی هاورده‌كاری به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانه‌وه بووه‌ته وڵاتێك كه پێداویستیی ناوخۆی پڕ ده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌مساڵ بڕێكی دیاریكراو به‌نزین هاورده ده‌كات و ئیدی هاورده‌كردن كۆتایی دێت.
سوودانی ده‌ڵێت، پاڵاوگه‌ی دیوانیه كه كاری فراوانكردنی به‌ڕێوه ده‌چێت ده‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی غازی شل بكات به بڕی 180 تۆنی ڕۆژانه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت ڕۆژانه 10 هه‌زر به‌رمیل به‌نزین به‌رهه‌م بهێنێت و ڕێژه‌كه‌ش له زیادبووندایه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه: به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی پاڵاوگه له پارێزگاكانی دیوانیه و میسان و نه‌جه‌ف، ده‌رگای هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ستراتیژیه له كه‌رتی وزه‌دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە