1 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
کوەیت بەبڕیارێک ڕێگا دەگرێت لە دەنگدانی ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەی دووەمیان کوەیتییە
پەیام
کوەیت بڕیارێکی دەرکردووە و بەپێی بڕیارەکە ئەو کەسانەی کە ڕەگەزنامەی دووەمیان کوەیتییە لەمافی دەنگدان بێبەش دەکرێن و مافی دەنگدان و دامەزراندنیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا نابێت و ناتوانن خۆیان کاندید بکەین.
میری کوەیت، شێخ مشعەل ئەحمەد جابر سەباح، مەرسومێکی دەرکردووە بۆ بێبەشکردنی ئەو هاووڵاتییە بیانیانەی کە خاوەنی رەگەزنامەی کوەیتین لە مافی دەنگدان، بەجۆرێک کە بێبەش دەبن لەمافی دەنگدان و خۆکاندیدکردن و دامەزراندن لە دامەزراوە پەرلەمانییەکاندا.
بەپێی یاسا نوێیەکە کە وەک هەموارێک بۆ ماددەی حەوتەمی یاسای وڵاتینامە زیاد کراوە، هەر کەسێک کە بە وەرگرتنی ڕەگەزنامە بووەتە هاووڵاتیی کوەیت، بە تەواوی لە مافە سیاسییەکان بێبەش دەکرێت و ناتوانێت لە هیچ دەزگایەکدا نوێنەرایەتی پۆست وەربگرێت. کە پێشتر، پێویست بوو بۆ بەدەستهێنانی مافی دەنگدان ٣٠ ساڵ چاوەڕێ بکەن.
ئەم مەرسومە نوێیە تەنیا لە سنووری مافە سیاسییەکاندا نامێنێتەوە، بەڵکوو ئەو حاڵەتانەش فراوانتر دەکات کە دەکرێت رەگەزنامەی کوەیتییان تێدا بسەندرێتەوە. بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەگەر بسەلمێندرێت کەسێک بە ئەنقەست ناوی کەسێکی دیکەی خستووەتە سەر فایلی رەگەزنامەی کە لە نەوەکانی خۆی نییە، ئەوا رەگەزنامەی لێ دەسەندرێتەوە. هەروەها ئەم سزایە منداڵ و نەوەکانیش دەگرێتەوە ئەگەر ئاگاداری ئەو پێشێلکارییە بووبێتن. لەپاڵ ئەمانەشدا، یاساکە دەرکردنی بڕوانامەی رەگەزنامەی بە شێوەی ئەلیکترۆنی پەسەند کردووە کە هەمان هێزی یاسایی بڕوانامە کاغەزییەکانی دەبێت.
دەرکردنی ئەم بڕیارانە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی کوەیت لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە هەڵمەتێکی بێپێشینەی بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەکانی وڵاتینامە دەست پێکردووە. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان و ڕاپۆرتە میدیاییەکان، تا ئێستا ئەم هەڵمەتە بووەتە هۆی سەندنەوەی رەگەزنامە لە دەیان هەزار کەس.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە