2 کاتژمێر پێش ئێستا
169 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکیان: قەیرانێکی سەختی ئابووری لەئێراندا هەیە
پەیام
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، دانی بە بوونی قەیرانی سەختی ئابووریدا نا لە وڵاتەکەیدا و رایگەیاند، وڵاتەکەی ڕووبەڕووی تێکەڵەیەک لە جەنگ، سزای نێودەوڵەتی، فشاری سیاسی و کردەوەی تیرۆرکردن بووەتەوە.
لە کاتێکدا واشنتن پلانی تووندکردنەوەی سزاکانی بۆسەر ئێران هەیە، ئەمڕۆ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە مەسعود پزیشکیان لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە حکومەتەکەی کۆمەڵێک کێشەی گەورەی لە بوارەکانی ئاو، کارەبا، غاز، سووتەمەنی، ژینگە و کەرتی بانکی بە میرات بۆ ماوەتەوە. هاوکات، سەرۆککۆماری ئێران ڕوونی کردەوە کە لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەکەیەوە، وڵاتەکەی ڕووبەڕووی تێکەڵەیەک لە جەنگ، سزای نێودەوڵەتی، فشاری سیاسی و کردەوەی تیرۆرکردن بووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پزیشکیان ڕایگەیاند ئێران لە ئێستادا لەنێو جەنگێکی هەمەلایەنەی ئابووری، سەربازی و ئەمنیدایە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد نەیارانی تاران بە ئاشکرا هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورس و بێپێشینەیان کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە