1 رۆژ پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا گرووپه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعی له لیستی تیرۆر ده‌رهێنا
په‌یام
ئه‌مریكا به‌ره‌ی نوسڕه و ده‌سته‌ی ته‌حریری شامی له لیستی تیرۆر ده‌ركرد و نوێنه‌ری واشنتۆن بۆ كاروباری سووریا ده‌ڵێت "گفتوگۆی نێوان سووریا و ئیسڕائیل ده‌ستی پێ كردووه"
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی فیدڕاڵی‌دا ئه‌مریكا پۆلێنكردنی به‌ره‌ی نوسڕه و ده‌سته‌ی ته‌حریری شام وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی بیانیی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه له هه‌ڵوێستی واشنتۆن به‌رانبه‌ر ئه‌و گرووپه كه ساڵانێكه له لیستی تیرۆردا دای ناوه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا سووریا هیچ لێدوانێكی له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه به‌ڵام ڕۆیته‌رز نووسیویه‌تی، ئاگادارییه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه ده‌رچووه و پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی سێشه‌ممه به فه‌رمی بڵاو بكرێته‌وه.
به‌ره‌ی نوسڕه له ساڵی 2012 وه‌ك لقی فه‌رمیی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده له سووریا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی كه ئێستا ئه‌حمه‌د شه‌رعی سه‌رۆكی سووریایه، دامه‌زرا، دواتریش ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ به‌ره‌ی ته‌حریری شام. كۆتایی ساڵی ڕابردوویش سه‌ركردایه‌تیی جوڵانه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریی گه‌وره‌ی كرد و ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی ڕووخاند.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆماس باراك، نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا ڕایگه‌یاند: گفتوگۆ له‌نێوان قه‌واره‌ی زایۆنی و سووریا ده‌ستی پێ كردووه و هه‌مووان په‌له ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و نه‌مانی شه‌ڕ له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و ئیسڕائیل.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە