14 کاتژمێر پێش ئێستا
228 جار خوێنراوەتەوە
یهمهن.. دوای به ئامانجگرتنی؛ كهشتییهك نوقمی دهریا بوو
پهیام
حووسییەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، دیمەنی کەشتییەکیان بڵاو کردەوە کە هێرشیان کردووەتە سەری.
حووسییەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X دیمەنی هێرشکردنە سەر کەشتی Magic Seasیان بڵاو کردەوە.
لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت کە کەشتییەکە لە ئاوەکانی نزیک بەندەری حودەیدە تێپەڕ دەبێت و حووسییەکان هۆشداری پێ دەدەن.
بە پێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییە لەسەرەتادا حووسییەکان بە درۆن هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکە و دواتر هێزێکی چەکدار دێنە ناو کەشتییەکان.
لە دیمەنەکاندا دووکەڵێکی زۆر دەردەکەوێت و دواتر کەشتییەکە بە تەواوی نقووم دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە