1 رۆژ پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
دادگای توركیا سێ تۆمه‌تی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی جه‌هه‌په كردووه
په‌یام
داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆزگور ئۆزه‌ل، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) به تۆمه‌تی سێ تاوانی جیاواز ده‌ست پێكرد، .
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌هۆی لێدوانه توونده‌كانی ئۆزگور ئۆزه‌ل دێت كه رۆژی شه‌ممه، 5ی ته‌ممووزی 2025 پاش كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی پارته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره كردی، كه تێیدا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی له ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا كرد و وتی: ڕێگه ناده‌ین تۆ به 29%ی ده‌نگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م كورسیه بمێنته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغانی به ترسنۆك وه‌سف كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی به‌فراوانی دا.
به‌هۆی ئه‌و لێدوانانه‌وه داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه له سه‌رۆكی جه‌هه‌په ده‌ست پێ بكات به سێ تۆمه‌ت، كه بریتین له "سووكایه‌تیكردن به سه‌رۆككۆمار"، "هاندان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان" و "سووكایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت".
دۆسیه‌ی تاوان ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی توركیا كراوه بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر سه‌رۆكی جه‌هه‌په، ئه‌مه‌یش دووه‌م دۆسیه‌ی تاوانه كه دژی ئۆزگور ئۆزه‌ل ئاماده كراوه و پێشكه‌شی په‌رله‌مان كراوه.
لێدوانه‌كانی ئۆزگور ئۆزه‌ل به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی كاتیی سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی ئه‌نتالیا و سه‌مسور بوو له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی كه سه‌ر به جه‌هه‌په‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە