1 رۆژ پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
ئۆنروا: پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێت
په‌یام
فیلیپ لازارینی كۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستین (ئۆنروا) ڕایگه‌یاند: غه‌ززه به‌ره‌وگیانكێشان ده‌ڕوات و پێویسته ده‌سبه‌جێ ئاگربه‌ست بچێته بكرێت.
لازارینی له په‌یامێكدا كه دوێنێ دووشه‌ممه بڵاوی كردووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاند كه زیاتر له هه‌زار و 500 كارمه‌ندی پزیشكی و زیاتر له 600 كه‌سی برسی له كاتی هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی هاوكاریه مرۆییه‌كان شه‌هید بوون، كه ئه‌وه‌ش بژارده‌یه‌كی قورسه له نێوان دوو مردن‌دا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی ئۆنروا له تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داوای ده‌سبه‌جێ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی كردووه كه له حه‌وتی ئۆكتبه‌ره‌وه ئیسڕائیل ده‌ستی به كۆمه‌ڵكوژی له كه‌رتی غه‌ززه كردووه و داواشی كردووه كه ئابڵوقه‌ی سه‌ر غه‌ززه هه‌ڵبگیرێت ڕێگه به گه‌یشتنی هاوكاریه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رته‌كه بدرێت.
ئۆنروا باسی به‌سه‌ختی دۆخه‌كه‌ی له غه‌ززه كردووه و ده‌ڵێت: كات بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه له‌ده‌ست ده‌ڕوات و خۆراك به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێت و ده‌رمان نامێنێت و هیچ شوێنێك له كه‌رته‌كه‌دا ئارام نه‌ماوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه هه‌زاران بارهه‌ڵگر هاوكاری له چاوه‌ڕوانی چوونه نێو غه‌ززه‌دان، كه خۆراكی پێویست بۆ هه‌موو دانیشتوانی غه‌ززه دابین ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كۆتایی به ئابڵوقه بهێنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە