2 رۆژ پێش ئێستا
249 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل باسی چۆنێتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌ربازێكی ده‌كات
په‌یام
سوپای داگیرکەری قه‌واره‌ی زایۆنی چوارشەممە ڕایگەیاند کە چەکدارانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه له فەلەستین لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە هەوڵی ڕفاندنی سەربازێکی زایۆنییان داوە،به‌ڵام دواتر پڕۆسه‌كه به كوشتنی سه‌ربازه‌كه كۆتایی هاتووه.
وتەبێژی سوپای زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە کە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لەناکاو کۆمەڵێک چەکداری حه‌ماس لە تونێلێک دەرچوون لەکاتێکدا هێزێکی ئەندازیاری سوپای قه‌واره‌ی زایۆنی لەو ناوچەیە بوون. ئاماژەی بەوەشکرد، چه‌كداره‌كان لە سەربازێک نزیکبوونەتەوە کە ئۆتۆمبێلێکی ئەندازیاری بەڕێوەدەبرد و هەوڵیانداوە بیگرن و ده‌ستگیری بكه‌ن، بەڵام سەربازەکە شەڕی لەگەڵدا کردووە و کوژراوە.
له‌سه‌ر هه‌مان ڕووداو، حه‌ماس راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه، چه‌كداره‌كانیان له سه‌ربازه‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه و نزیكبووه له‌وه‌ی قۆڵبه‌ستی بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ربازه‌كه ته‌قه‌ی كردووه و ئه‌وانیش راسته‌وخۆ له شوێنی خۆیدا كوشتوویانه و چه‌كه‌كه‌یان بردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە