20 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
نوێنەری ئەمریكا لە سووریا: هیچ پەیوەندییمان بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە نەبوو
پەیام
نوێنەری ئەمریكا بۆ کاروبارى سووریا ڕایدەگەیەنێت، واشنتۆن هیچ پەیوەندیەكی بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە نەبووە.
تۆماس باراك، باڵیۆزی ئەمریكا لە سووریا كە هاوكات نوێنەری ئیدارەی ترەمپە بۆ سووریا و لوبنان، لە دیدارێكدا لەگەڵ میدیای لوبنانی ڕایگەیاندووە: ئێمە بڕیار لەبارەی هیچ شتێكەوە نادەین بەتایبەت لە سووریا، گۆڕینی ڕژێم و سیستەمی حكومڕانی هەرگیز سوود بە ئەمریكا ناگەیەنێت.
ئەو دەڵێت: ئەمریكا لە 20 ساڵی ڕابردوودا پێنج جار هەوڵی گۆڕینی ڕژێمی داوە بەڵام هەموویان شكستیان هێناوە. ئەمریكا كار لەسەر گۆڕینی ڕژێمەكان ناكات. هەرگیز نەبووینەتە بەشێك لە ڕووداوەكانی سووریا.
نوێنەرەكەی ئەمریكا ڕاشیگەیاندووە: ئەمریكا هیچ ڕۆڵێكی لە ململانێكاندا نیە، وڵاتانی وەك توركیا و سووریا و ئەردەن و قەتەر و عێراق و ئیسڕائیل بەدوای دەسەڵات و كاریگەری دەگەڕان لە سووریا بەڵام ئێمە نا، تەنیا سزاكانی سەر سووریامان لابرد بۆ ئەوەی دەرفەتیان پێ بدەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە