8 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
ته‌نها ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه 55 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه
هێرش و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سوپای زایۆنی له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و ته‌نیا ئه‌مڕۆ زیاد له55 كه‌س شه‌هید بوون.
له ڕۆژی 643ی جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه، سوپای زایۆنی له بۆردومانكردنی ناوچه جیاوازه‌كان و به ئامانج گرتنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی نۆره‌یان بۆ هاوكاریه مرۆییه‌كان گرتووه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ 55 كه‌س شه‌هید بوون، كه 14یان له شاری دێرلبه‌له‌ح له ناوه‌ڕاستی كه‌رته‌كه بوون.
هاوكات حكومه‌تی غه‌ززه ڕایگه‌یاند كه 80%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاتی وه‌رگرتنی هاوكاریه مرۆییه‌كان شه‌هید ده‌بن، له گه‌نجانن، 14%یش منداڵانن و 3% ژن و 3%ی دیكه كه‌سانی به‌ته‌مه‌نن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه منیر به‌ره‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی غه‌ززه ڕایگه‌یاند قه‌واره‌ی داگیركه‌ر سیاسه‌تی به ئامانج گرتنی منداڵان ده‌گرێته به‌ر و نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بنكه ته‌ندروستیه‌كان به ئامانج ده‌گیرێن ژن و منداڵن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی غه‌ززه ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند كه له ئێستادا 55 هه‌زار ژنی دووگیان ڕووبه‌ڕووی كه‌می ده‌رمان و پێداویستی بوونه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە