8 کاتژمێر پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 50 هه‌زار ژنی دووگیان و شیرده‌ر نان نیه بیخۆن
سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند 50 هه‌زار ژنی دووگیان و شیرده‌ر له غه‌ززه نان نییه بیخۆن و ناتوانن شیر به منداڵه‌كانیان بده‌ن.
سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان بڵاوی كرده‌وه، ئیسرائیل ڕێگریی ده‌كات له چوونه ژووره‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ چوونه ناو غه‌ززه و به هێرشه‌كانی بووه‌ته هۆی دروستبوونی كاره‌ساتی مرۆیی، 50 هه‌زار ژنی دووگیان و شیرده‌ر چه‌ندین ڕۆژه نان نییه بیخۆن.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی هه‌رێمی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕێگه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كانی بۆ غه‌ززه زۆر سنووردار كردووه، ئه‌و دایكانه‌ی شیر ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناپێویست و نا ته‌ندروست خۆراك وه‌رده‌گرن، ئه‌مه له كاتێكدایه له غه‌ززه شیری وشكی منداڵان ته‌واو بووه و نه‌ماوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، كه له كه‌رتی غه‌ززه، منداڵانی تازه له‌دایكبوو ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی مردن یان كێشه‌ی ته‌ندروستیی درێژخایه‌ن ده‌بنه‌وه.
هاوكات به‌هۆی ئه‌و هێرشه به‌رنامه بۆ داڕێژراوانه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی له ده‌ورووبه‌ری ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی به‌ناو هاوكاری مرۆیی كه وه‌ك ته‌ڵه‌ی مردن به‌كاری ده‌هێنن، له 27ی ئایاره‌وه تاوه‌كو ئێستا، 766 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی شه‌هیدبوون و پێنج هه‌زار و 44 كه‌سیش برینداربوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە