2 رۆژ پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ردۆغان: ڕێگا به هیچ هه‌وڵێك بۆ تێكدانی پڕۆسه‌ی چه‌كدانان ناده‌ن
دوای په‌یامه‌كه ئۆجه‌لان، سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند ڕێگه به هیچ هه‌وڵێك ناده‌ن بۆ تێكدانی پرۆسه‌ی چه‌كدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان و هیوای خواست پرۆسه‌كه له نزیكترین كاتدا به‌ڕێوه بچێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی له په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشبینیی گۆڕانكاریی ئه‌رێنی ده‌كه‌ن له ڕۆژانی داهاتوودا.
وتیشی: سه‌ره‌تا به گه‌یشتن به ئامانجی توركیای بێ تیرۆر، پاشان ناوچه‌ی بێ تیرۆر، ڕۆحی شه‌هیده‌كانمان شاد ده‌كه‌ین، نیشانی هه‌مووان له دۆست و دوژمن ده‌ده‌ین قوربانییدانه‌كانیان به فیڕۆ نه‌چووه".
له وته‌كانیدا ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد پشتیوان به خودا له دوای ڕووخانی دیواری تیرۆر، هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت و زۆر جیاوازتر ده‌بێت، ڕێگریی له ئازاری زیاتر و ڕشتنی فرمێسكی زیاتر ده‌كرێت.
وتیشی: هه‌ر وه‌ك هه‌میشه ده‌یڵێم كه براوه‌ی ئه‌مه تورك و كورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو توركیا ده‌بێت، پاشان هه‌موو ناوچه‌كه‌مان و خوشك و برایانی ناوچه‌كه ده‌بن. هه‌رچییه‌ك بكه‌ین، به‌م تێگه‌یشتن و هه‌ستیارییه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە