20 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
ئێران ئامادەیی بۆ چارەسەركردنی كێشەکانى لەگەڵ ئەورووپا دەربڕی
پەیام
ئێران ئامادەیی بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا دووپات كردەوە.
مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە ڕێگەی دیالۆگی بنیاتنەر و هاوسەنگ دووپات كردەوە.
مەسعوود پزیشكیان لە پەیامێكی هۆشداریدا بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جەختی لەوە كردەوە، كە هەر دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەك دژی ئێران ڕووبەڕووی وەڵامێكی یەكلاكەرەوەتر دەبێتەوە.
پزیشكیان ڕوونی كردەوە بەردەوامی هاوكاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، پەیوەستە بە گۆڕینی ڕەفتاریان بەرانبەر بە ئێران.
هاوكات ئاژانسەكەی بە گرتنەبەری هەڵوێستی ناپڕۆفیشناڵ و پشتگوێخستنی هێرشەكان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران تۆمەتبار كرد.
سەرۆككۆماری ئێران ئاماژەی بەوەدا، بڕیارنامەی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی شورا دژ بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە وەڵامی لایەنگری و هەڵسوكەوتی ناپڕۆفیشناڵی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەكە بووە.
سەرۆككۆماری ئێران جەختیشی لە پابەندبوونی وڵاتەكەی بە وتووێژ و كاری دیپلۆماسی و پابەندبوونی بە ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە تایبەت لە هەلومەرجی ئێستا دا دووپات كردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە