8 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
ده‌مپارتی: مه‌ڕاسیمی چه‌كدانان له پارێزگای سلێمانی ده‌بێت
وته‌بێژی ده‌مپارتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی چه‌كدانانی گرووپه‌كه‌ی په‌كه‌كه ده‌بن له سلێمانی.
عائیشه‌گوڵ دۆغان، وته‌بێژی پارتی یه‌كسانی و دیموكراتیی گه‌لان (ده‌مپارتی) ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان له سنووری پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی هه‌ینی چه‌كه‌كانیان داده‌نێن. ڕایشیگه‌یاند: پێویسته پڕۆسه‌ی ئاشتی گره‌نتیی یاسایی و ده‌ستووریی بۆ دابین بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و قۆناغی سیاسی و دیموكراتی بڕۆین.
دۆغان ئاشكراشی كرد شاندێكی ده‌م پارتی بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی چه‌كدانانی گرووپه‌كه‌ی په‌كه‌كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه له توركیاوه دێنه سلێمانی.
ڕۆژی 12ی ئایار پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" دوای بانگهێشتی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ڕایگه‌یاند چه‌كه‌ك داده‌نێت، ئه‌مڕۆش ئۆجه‌لان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، بزاڤی په‌كه‌كه كۆتایی هات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە