10 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا دەستی كردووەتەوه بە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا
ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە وڵاتەکەیان دەستی كردووەتەوە بە ناردنی چەک بۆ ئۆكرانیا .
ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت بۆ ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشیەییتد پرێس (AP) ئاشکرایان کردووە کە دوای ھەفتەیەک لە دەرکردنی فەرمانەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن)، بۆ ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ ئۆكرانیا ، دووبارە ئەمریکا دەستی كردووەتەوە بە ناردنی چەک بۆ ئۆكرانیا .
ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو چەکانەی کە لەلایەن ئەمریکا بۆ ئۆكرانیا نێردراون، بریتین لە گولـلە تۆپی ١٥٥ ملم و مووشەک ھاوێژی ئاراستەکراو (GMLRS).
ئاژانسەكە بڵاوی کردووەتەوە کە لەو کاتەی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا لە شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێ کردووە تا ئێستا، ئەمریکا بە بەھا ٦٦ ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی پێشکەش بە ئۆكرانیا کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە