3 کاتژمێر پێش ئێستا 133 جار خوێنراوەتەوە

نوێنەری ئەمریكا لە سووریا: هەسەدە لەگەڵ دیمەشق ڕێكنەكەوێت، ئێمە نایپارێزین

پەیام 

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا بە زمانێكی توند لەبارەی ڕۆژئاواوە قسە دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر هەسەدە لەگەڵ دیمەشق ڕێك نەكەوێت ئەوا واشنتۆن نایپارێزێت. جەختیش دەكاتەوە "هەسەدە بریتییە لە یەپەگە و یەپەگەش لقێكی سەر بە پەكەكەیە".

تۆماس باراك، باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا هاوكات نوێنەری ئەمریكا بۆ سووریا و لوبنان لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی سی ئێن ئێنی توركیا ڕایگەیاندووە: هەسەدە وا هەست دەكات كە مافی لەسەر واشنتۆن هەیە، بەڵام ئێمە هیچمان لەسەر نییە ئەگەر ئەوان ژیرانە مامەڵە نەكەن.

تۆماس باراك دەڵێت: تەنیا لەبەر ئەوەی هەسەدە هاوبەشمانە مانای ئەوە نییە كە قەرزاری ئەوین و دەبێت پشتیوانیی دروستكردنی حكومەتێكی سەربەخۆ لەناو حكومەتی سووریا بكەین.

جەختیشی كردووەتەوە "هیچ ئاماژەیەك بۆ دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لە سووریا، یان هەرێمی فیدڕاڵی كوردی لە سووریا بوونی نییە و هەسەدە نابێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی". ڕاشیگەیاندووە: ئەوەی پێی دەڵێن هەسەدە بریتییە لە یەپەگە، یەپەگەش باڵێكی سەر بە پەكەكەیە.

نوێنەری ئەمریكا لە سووریا دووپاتی كردووەتەوە "پێویستە سووریا یەكپارچە و یەكگرتوو بێت و نابێت نوێنەرایەتیی نەتەوەكان بوونی هەبێت". ڕاشیگەیاندووە: كاتی ئەوەیە هەسەدە لەگەڵ حكومەتی دیمەشق ڕێك بكەوێت، ئەگەر هەسەدە لەگەڵ حكومەتی سووریا ڕێك نەكەوێت ئەوا ئەمریكا نابێتە دایەنی و وەك منداڵ پارێزگاریی لێ ناكات، بەڵكو بژاردەی دیكە دێتە ئاراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: ئێران دەتوانێت دەستى بگاتە پێگە گرنگەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانوستانی ئاگربەست بەهۆی مەرجی نوێی ئیسرائیلەوە لەمپەری بۆ دروستبووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: دواى چەکدانان لاپەڕەی 47 ساڵەی فرمێسك و خوێن كۆتایی دێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێنەری ئەمریكا لە سووریا: هەسەدە لەگەڵ دیمەشق ڕێكنەكەوێت، ئێمە نایپارێزین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران ئامادەیی بۆ چارەسەركردنی كێشەکانى لەگەڵ ئەورووپا دەربڕی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری ئەمریكا لە سووریا: هیچ پەیوەندییمان بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە نەبوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌نها ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ 55 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 50 هه‌زار ژنی دووگیان و شیرده‌ر نان نیه‌ بیخۆن

سەرەتا