20 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی فەڕەنسا خوازیاری دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستینە

پەیام 

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا خوازیاری دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستینە لە لایەن فەرەنسا و شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا و بە تاكە ڕێگای ئاسۆی ئاشتی لە نێوان قەوارەی زایۆنی و فەلەستینییەكانی لە قەڵەم دەدات.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ كیر ستارمەر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، ئیمانوێل ماكرۆن ڕایگەیاند، بڕوام بە داهاتووی چارەسەری دوو دەوڵەتی هەیە، كە ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات بە ئارامی و ئاسایش لەگەڵ دراوسێكانیدا بژی.

سەرۆكی فەڕەنسا لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی، باوەڕم بە پێویستی یەكخستنی دەنگەكانمانە لە پاریس و لەندەن و هەموو شوێنێك بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین، دەستپێكردنی ئەم كارەش دەبێتە هۆی ئاسۆی ئاشتی.

مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاندبوو، كە دەبێت بەرەو دانپێدانانی فەڵەستین هەنگاو بنێین و لە چەند مانگی داهاتووشدا ئەو كارە دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەنراوێكی گرنگ لەبارەی ڕووسیاوە دەردەكەم

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا خوازیاری دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستینە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا دەستی كردووەتەوه‌ بە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ماكرۆن: نابێت ئه‌ورووپا زۆر پشت به‌ ئه‌مریكا و چین ببه‌ستێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئه‌مریكا: هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ ئاگربه‌ست نیه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی و باسی مووچه‌یان نه‌كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری گیان له‌ ده‌ستدانی لافاوه‌كه‌ی ته‌كساس بۆ زیاتر له‌ 100 كه‌س به‌رزبوه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ بۆ ئاگربه‌ست هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌

سەرەتا