1 رۆژ پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ ئاگربه‌ست هاتوه‌ته ئاراوه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه هاتوه‌ته ئاراوه و هاوكات ده‌سته‌ی په‌خشی زایۆنیش رایگه‌یاندووه، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی حه‌ماس له پێشنیازه‌كه‌دا كردوویه‌تی نابێته كۆسپ له به‌رده‌م ڕێككه‌وتندا.
به‌پێی هه‌واڵی ده‌سته‌ی په‌خشی زایۆنی، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له پێشنیازی ئاگربه‌ستدا كردوویه‌تی گۆڕانكاری ئاسایین و نابێته كۆسپ له به‌رده‌م ڕێككه‌وتندا.
میدیای زایۆنی ده‌ڵێت، حه‌ماس داوا ده‌كات له دوای دوو مانگ له ئاگربه‌ست قه‌واره‌ی زایۆنی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نگ، تره‌مپیش ئاماده‌یه ئه‌و داواكارییه ده‌سته‌به‌ر بكات و ڕێگا بگرێت له ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی جه‌نگ.
هه‌روه‌ها دوناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ ڕێككه‌وتن و ئاگربه‌ست هاتوه‌ته ئاراوه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕێكه‌وتنی ته‌واو واژوو ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، له میانه‌ی ئاگربه‌ستدا ژماره‌یه‌كی گونجاو له دیله‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ئازاد ده‌كرێن كه ژماره‌یه‌كی گونجاوو قایلكه‌ر ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە