1 رۆژ پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی ئه‌مریكا: هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ ئاگربه‌ست نیه
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: پێم وا نییه هیچ به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له غه‌ززه هه‌بێت.
تڕه‌مپ له كاتی ڕێكخستنی خوانێكدا بۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی، ڕایگه‌یاند: حه‌ماس ئاگربه‌ستی ده‌وێت. ڕایشیگه‌یاند: بڕوام وا نییه هیچ له‌مپه‌رێك هه‌بێت بۆ ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس، كاره‌كانیش له‌و باره‌وه به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
لای خۆیشیه‌وه بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاند: ده‌بێت خه‌ڵكی غه‌ززه سه‌رپشك بكرێن له نێوان مانه‌وه، یان جێهێشتنی كه‌رته‌كه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تڕه‌مپ و نه‌ته‌نیاهو له‌كاتێكدایه له ئێستادا دانوستان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕی دیل و زیندانییه‌كان له ده‌وحه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر له‌وباره‌وه كه‌ناڵی 12ی زایۆنی ڕایگه‌یاند: له كاتێكدا گفتوگۆكانی ده‌وحه به هۆشدارییه‌وه گه‌شبینی لێ ده‌كرێت، هاوكات هه‌موو لایه‌ك چاویان له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی تڕه‌مپ و نه‌ته‌نیاهویه له‌باره‌ی دۆخه‌كه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە