1 رۆژ پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
ئاماری گیان له ده‌ستدانی لافاوه‌كه‌ی ته‌كساس بۆ زیاتر له 100 كه‌س به‌رزبوه‌وه
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی زریان و لافاو له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا گیانیان له ده‌ست دا بۆ زیاتر له 100 كه‌س به‌رز بووه‌وه، ده‌یان كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.
به‌رپرسانی ویلایه‌تی ته‌كساس ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كاریگه‌ریی زریان و لافاوه‌كه زیاتر له‌سه‌ر ناوچه‌ی "هیڵ كاونتی" بووه كه تێیدا 84 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، له‌و ژماره‌یه 28یان منداڵن.
هاوكات نزیكه‌ی 40 كه‌سی دیكه له به‌شداربووان و سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌مپی "میستیك"ی مه‌سیحی بۆ كچان گیانیان بێسه‌روشوێن بوون و تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی ته‌كساس، 40 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار كراون به‌ڵام هێشتا پشڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كان، به‌كۆی گشتی تا ئێستا 104 كه‌س به‌هۆی زریان و لافاوه‌كه‌وه له‌و ویلایه‌ته گیانیان له‌ده‌ست داوه، ژماره‌كه‌ش به‌رده‌وام زیاد ده‌كات.
ئاژانسه‌كانی فریاگوزاری ویلایه‌تی ته‌كساس باسیان له‌وه كردووه، له ته‌نیا 45 خوله‌كدا ئاستی ئاوی ڕووباره‌كان هه‌شت مه‌تر زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی لافاوی به‌هێز و ڕاماڵینی خان‌و و دره‌خت و ئۆتۆمبێله‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له ته‌كساس ڕووده‌دات كاره‌ساتێكی بێوێنه‌یه له سه‌ده‌یه‌كدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە