1 رۆژ پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی و باسی مووچه‌یان نه‌كرد
په‌یام
سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆ بوونه‌وه و به‌بپێی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه، به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان نه‌كردووه.
هه‌ریه‌ك له د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆشكی به‌غداد كۆ بوونه‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكه‌كه تاووتوێی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه.
هه‌روه‌ها دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه پاڵپشتیی ته‌واوی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ئازاد له واده‌ی خۆیدا له 11ی تشرینی دووه‌می 2025.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌ك پرسی ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیان نه‌كردووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی، چاوه‌ڕێ ده‌كرا ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕێككه‌وتنه ڕابگه‌یه‌نرێت و بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە