1 رۆژ پێش ئێستا
332 جار خوێنراوەتەوە
بەها ئەعرەجی: هەفتەى داهاتوو گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت
پەیام
جێگری سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایدەگەیەنێت: سێشەممەی داهاتوو گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەكرێت.
بەهاْ ئەعرەجی جێگری سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: لەنێوان بەغداد و هەولێر ئیرادەیەك بۆ چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان هەیە، جەختیشی كردەوە محەمەد شیاع سودانی زۆر سوورە لەسەر لێكتێگەیشتن لەگەڵ هەرێمدا، بەڵام لەسەر حسابی پارێزگاكانی دیكە نا.
ئەعرەجی ڕایشیگەیاند: ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو قەیرانەكە بەپێی دەستوور چارەسەر دەكرێت، بەدووریشی زانی پارتی لە پڕۆسەی سیاسی بكشێتەوە.
سێشەممەی ڕابردووش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەی ڕەشنووسی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمەوە كرد، كە تێیدا هاتووە، دەبێت هەرێم ڕۆژانە 236 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغداد بكات، مانگانەش 200 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی حەواڵەی خەزێنەی عێراق بكات، لە كاتێكدا دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و یەكلا نەكراوەتەوە، كە ئایا لەڕێی هەژماری منەوە یان بە تەوتین و لەڕێی بانكە ناوەندییەكانەوە خەرج دەكرێت.
هەروەها سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر هەردوو پەڕاوەكە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم و بەغداد كرد، تاوەكو پێشنیازەكانی بداتەوە بە ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی بە نزیكترین كاتدا بڕیاری گونجاوی لەبارەوە بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە