15 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان: هیچ كەس مافی تێكدانی پرۆسەی ئاشتی نییە و سوورین لەسەر سەرخستنی

پەیام

سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند: بۆ گەیشتن بە ئامانجی توركیای بێتیرۆر، سوورن لەسەر ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بە سەلامەتی دەرباز بكەن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێكدا ئاماژەی بەوە كرد "وەك سێ پارتی (ئاكپارتی، مەهەپە، دەم پارتی) سوورین لەسەر ئەوەی ئەم قۆناغە بە سەلامەتی دەرباز بكەین" و وتیشی: وەك یەكەم هەنگاویش بۆ پڕۆسەی ئاشتی و چاكسازییە یاساییەكان كۆمسیۆنێك لە پەڕلەمان پێك دەهێنین، هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە قۆناغەكە تێك بدات.

ناوبراو هیواشی خواست، هەموو لایەنە سیاسییەكان لە پەڕلەماندا بە نییەتێكی باشەوە پشتیوانیدەری هەنگاوەكان بن.

ئەردۆغان لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی: ئەو پەیامانەی لە دۆستان و برایانماندا متمانەیان خوڵقاندووە و لە نەیار و ڕكابەرەكانماندا ترسی دروست كردووە، جێی خۆیان گرتووە.

باسی لەوەش كرد "بەو ڕێكارانەی كە لە ژێر چاودێری دەزگای میت و هێزە چەكدارەكانی توركیا بەڕێوە دەچن، ڕەوتی ڕادەستكردنی چەك لەلایەن پەكەكەوە بە وردی چاودێری دەكرێت".

وتیشی: دەرگای سەردەمێكی نوێی بە ڕووی توركیا كراوەتەوە، ئێمە ئامانجەكانی سەدەی نوێی توركیا هەنگاو بە هەنگاو لە هێزەوە بەرەو ڕاستی دەبەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران مەرجی پێشوەختەی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان هەیە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. شەڕ لەنێوان درووزییەكان و هێزە ئەمنییەكان دروستبوویەوەو دەیان کەس کوژران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هەر دانوستانێك بكرێت دەبێت لەپێناو کشانەوەى تەواوەتى لە غەززە و کردنەوەى دەروازەکان بێت"

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە مانگی ڕابردوودا زیاترلە 5800 منداڵى غەززەیی تووشی بەدخۆراكی بوون

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هیچ كەس مافی تێكدانی پرۆسەی ئاشتی نییە و سوورین لەسەر سەرخستنی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەكی سووری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی ڕەت دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    محەمەد شیاع سوودانى و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران ئامادەیی بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگەیاند

سەرەتا