9 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامەیەكی سووری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی ڕەت دەكاتەوە
پەیام
میدیای عیبری ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی شاندنی سووریا
و قەوارەی زایۆنی لە پایتەختی ئازەربایجان ئاشكرا دەكات، ڕۆژنامەیەكی سوورییش ڕەتی
دەكاتەوە هیچ گفتوگۆیەك بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەكە لەئارادا
بێت.
دەستەی ئێزگەی عیبری كەناڵی (كان)، بڵاوی كردەوە:
بەرپرسانی ئیسڕائیل گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی سووریی لەسەر زنجیرەیەك هەماهەنگی لەنێوان
هەردوو وڵات و گفتوگۆ لەسەر داواكاری دیمەشق بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئیسڕائیل لە
باشووری سووریا كردووە.
كەناڵەكە ئاماژەی بەوەش داوە "پێشبینی دەكرێت
سبەی، دووشەممە وەزیری دەرەوەی قەوارەی زایۆنی و وەزیری دەرەوەی سووریا بەشداری كۆبوونەوەیەك
لە بارەگای یەكێتیی ئەورووپا لە بڕۆكسل ببن، بەڵام تاوەكو ئێستا كاتی چاوپێكەوتنی
بە جیای نێوان هەردوو وەزیرەكە دیاری نەكراوە".
هاوكات لای خۆیەوە ڕۆژنامەی (وەتەن)ی سووری جەختی
كردەوە "ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندی زایۆنی
لە هیچ ئاستێكدا نەكردووە".
ڕۆژنامەكە نووسیویشیەتی: ئامانج لەو كۆبوونەوانەی
باكۆ پابەندكردنی قەوارەی زایۆنییە بە ڕێككەوتنی ساڵی 1974ی تایبەت بە كۆتاییهێنان
بە پێكدادان.
ڕۆژنامە سوورییەكە نوسیویشیەتی: ئاساییكردنەوەی
پەیوەندییەكان، یاخود ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسڕائیل لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە و هێشتا
زووە بۆ ئەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە