15 کاتژمێر پێش ئێستا 162 جار خوێنراوەتەوە

سووریا.. شەڕ لەنێوان درووزییەكان و هێزە ئەمنییەكان دروستبوویەوەو دەیان کەس کوژران

پەیام 

جارێكی دیكە پێكدادانی سەربازی لەنێوان گرووپە چەكدارە درووزییەكان و هێزە ئەمنییەكانی سوریادا درووست بوویەوە و لانیكەم 37 كەس كوژراون و نزیكەی 100 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادان لە نێوان گرووپە چەكدارەكان لە سوەیدا لە باشووری سووریا، 37 كەس كوژراون و نزیکەى 100 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، پێكدادانە سەربازییەكە كاتێك سەری هەڵداوە كە گەنجێكی درووزی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سوریاوە ڕفێندراوە و دواتر شەڕ و پێكدادانی سەربازی درووست بووە و هێشتا بەردەوامە.

لەسەر پێكدادانەكە وەزارەتی بەرگریی سووریا بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، "بە خەم و نیگەرانییەكی قووڵەوە چاودێریی ئەو پێشهاتە خوێناوییانە دەكەین كە لە دوو رۆژی رابردوودا پارێزگای سوەیدایان گرتووەتەوە، كە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 30 كەس و برینداربوونی نزیكەی 100 كەسی دیكە ."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران مەرجی پێشوەختەی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان هەیە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. شەڕ لەنێوان درووزییەكان و هێزە ئەمنییەكان دروستبوویەوەو دەیان کەس کوژران

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هەر دانوستانێك بكرێت دەبێت لەپێناو کشانەوەى تەواوەتى لە غەززە و کردنەوەى دەروازەکان بێت"

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە مانگی ڕابردوودا زیاترلە 5800 منداڵى غەززەیی تووشی بەدخۆراكی بوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هیچ كەس مافی تێكدانی پرۆسەی ئاشتی نییە و سوورین لەسەر سەرخستنی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەكی سووری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی ڕەت دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    محەمەد شیاع سوودانى و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران ئامادەیی بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگەیاند

سەرەتا