16 کاتژمێر پێش ئێستا 134 جار خوێنراوەتەوە

"هەر دانوستانێك بكرێت دەبێت لەپێناو کشانەوەى تەواوەتى لە غەززە و کردنەوەى دەروازەکان بێت"

پەیام 

بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامیی فەڵەستین دووپاتیان كردەوە "هەر دانوستانێكی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ قەوارەی زایۆنی دەبێت بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و كشانەوەی قەوارەكە لە تەواوی كەرتی غەززە، لەگەڵ كردنەوەی دەروازەكان و بنیاتنانەوەی كەرتەكە، كۆتایی بێت".

لە ڕاگەیەنراوێكدا هاتووە: شاندێكی بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆكایەتیی محەمەد دەروێش سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی لەگەڵ شاندێكی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە سەرۆكایەتیی زیاد نەخالە ئەمینداری گشتیی كۆ بوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەردوو شاندەكە هەڵوێستیان لەسەر قوربانیدانی گەلی غەززە و چەرمەسەری هاووڵاتیانی ئەو كەرتە دەربڕیوە كە بەهۆی جەنگی كۆمەڵكوژییەوە ڕۆژانە لەسەر دەستی قەوارەی زایۆنیی دوژمن بە ئامانجی جێبەجێكردنی پیلانێكی گڵاو و مەترسیدار لە دژی گەلی غەززە و ئایندەی دەیچێژن.

هەروەها دوو شاندەكە بە شانازییەوە باسیان لە هەوڵی پاڵەوانانەی خەباتگێڕانی فەڵەستین كرد كە بە ئازایەتی و بوێری و بەرەوپێشچوونیان ڕۆژانە زیانی گەورە بە ڕیزەكانی سوپای زایۆنی دەگەیەنن.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە "شاندەكەی حەماس و جیهادی ئیسلامی، دوایین پێشهاتەكانیان دەربارەی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی قەتەر تاووتوێ كرد" و دووپاتیان كردەوە: هەر دانوستانێك بكرێت پێویستە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجی گەل بێت، لەوانە كۆتاییهێنانی جەنگ و كشانەوەی قەوارەی زایۆنی لە تەواوی كەرتەكە، لەگەڵ كردنەوەی دەروازەكان و بنیاتنانەوەی غەززە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران مەرجی پێشوەختەی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان هەیە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. شەڕ لەنێوان درووزییەكان و هێزە ئەمنییەكان دروستبوویەوەو دەیان کەس کوژران

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هەر دانوستانێك بكرێت دەبێت لەپێناو کشانەوەى تەواوەتى لە غەززە و کردنەوەى دەروازەکان بێت"

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە مانگی ڕابردوودا زیاترلە 5800 منداڵى غەززەیی تووشی بەدخۆراكی بوون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هیچ كەس مافی تێكدانی پرۆسەی ئاشتی نییە و سوورین لەسەر سەرخستنی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەكی سووری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی ڕەت دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    محەمەد شیاع سوودانى و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران ئامادەیی بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگەیاند

سەرەتا