12 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
ئێران مەرجی پێشوەختەی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان هەیە
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران مەرجی پێشوەختەی وڵاتەكەی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئەمریكا بڵاو كردەوە و ڕایشیگەیاند، هێشتا كات و شوێنی دانوستانەكان دیارینەكراوە.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران ناگەڕێتەوە بۆ دانوستانە ئەتۆمییەكان؛ تەنها ئەو كاتە نەبێت كە پێشتر و پێش دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان ئەنجامەكانی بۆ ئێمە ڕوون بێت.
بەقائی وتیشی، هێشتا كات و شوێنی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان دیاری نەكراوە، بەڵام پێش دەستپێكردنەوەیان پێویستە سزا سەپێندراوەكانی سەر ئێران هەڵبگیردرێن كە هیچ بنەمایەكی یاساییان نیە.
پێشتر عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانە ناراستەوخۆكان لەگەڵ ئەمریكا، بەڵام پێویستە پێش دانوستانەكان ئەمریكا گرەنتی ئەوە بدات كە جارێكی دیكە هێرش ناكاتەوە سەر ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە