15 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
"پارتی نامەی بۆ ژمارەیەك سەركردەی شیعە ناردووە و داوای نێوەندگیری لێكردوون"
پەیام
بەپێی سەرچاوە عەرەبییەكان پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی كێشەی مووچە و نەوتەوە نامەی بۆ ژمارەیەك سەركردەی شیعە ناردووە و داوای هاوكاری لێكردوون.
پێگەی بەغداد ئەلیۆم لە سەرچاوە سیاسییەكانەوە رایگەیاندووە، پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵییەوە نامەی بۆ نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا و هەروەها هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و، فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ناردووە و داوای نێوەندگیری لێكردوون.
بەپێی سەرچاوە عەرەبییەكە، ناردنی نامەكانی پارتی بۆ سەركردە شیعییەكان دوای كۆبوونەوەیەكی حزبەكە بووە لە پیرمام و تێیدا بڕیاری ئەوە دراوە كە نامە بۆ هەریەكە لەو سەركردانە بنێردرێت و داوای هاوكاری و نێوەندگیرییان لێ بكەن بە ئاراستەی فشاركردن لە حكومەتی فیدڕاڵی بۆ خەرجكردنی مووچە.
ماوەی دوو مانگە فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و هێشتا چارەنووسی خەرجكردنی مووچە و پرسی هەناردەكردنی نەوت چارەسەر نەكراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە