15 کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

جەواد یەساری: هۆکارى کێشەکان پابەندنەبوونى هەرێمە و فەرمانبەرانیش بوونەتە قوربانی

پەیام

جەواد یەساری، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، ڕادەستنەكردنی نەوت و داهاتە ناوخۆییەكان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە عێراق، هۆكاری سەرەكی كێشەكانە كە تێیدا مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان قوربانی یەكەمن.

جەواد یەساری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە پابەندی دەستوور بێت و وەك وڵاتێكی دراوسێ مامەڵە لەگەڵ بەغدا نەكات، چونكە ئەوە كێشەكان قووڵ دەكاتەوە.

یەساری وتیشی، پێویستە حكومەتی هەرێم نەوت لە ڕێگەی كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی سۆمۆوە هەناردە بكات، لەبەرامبەر پابەندبوونی حكومەتی فیدراڵی بە دەستەبەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خەرجكردنی بودجەی، هەڵبەتە ئەوەش دوای چارەسەركردنی كێشە تەكنیكی و كارگێڕییەكان.

ئەو پەرلەمانتارە عەرەبە وتیشی، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان قوربانی ڕاستەقینەی كێشەكانن، ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوامی بێهەڵوێستی حكومەتی هەرێم و ڕەتكردنەوەی پابەندبوون بە كەناڵە فەرمییەكانی هەناردەكردنی نەوت، هۆكارە بۆ پەككەوتنی مووچە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: پێویستە بکوژى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ سزابدرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتى و یەکێتى جەخت لە چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە دەکەنەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی ئیمڕاڵی و دەمپارتی سەردانی جەهەپە، مەهەپە و پارتی ئایندە دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەرمی خۆپیشاندەرەكەی وەرتێ‌ بەخاکسپێردرا و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەش دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم جەخت لە مەرجەكانی پێشوویان بۆ هەناردەی نەوت دەكەنەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەواد یەساری: هۆکارى کێشەکان پابەندنەبوونى هەرێمە و فەرمانبەرانیش بوونەتە قوربانی

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتیی لە پیرمام كۆدەبنەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    "پارتی نامەی بۆ ژمارەیەك سەركردەی شیعە ناردووە و داوای نێوەندگیری لێكردوون"

سەرەتا