15 کاتژمێر پێش ئێستا 102 جار خوێنراوەتەوە

پارتی و یەكێتیی لە پیرمام كۆدەبنەوە

پەیام

بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتیی لە پیرمام، لە بارەی كێشەی مووچە و یەكهەڵوێستی كورد لە بەغدا و هەروەها پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم كۆببنەوە.

بەپێی هەواڵی میدیای پارتی و یەكێتی، لە كۆبوونەوەكەدا باسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەوڵ و هەنگاوەكانی هەناردەكردنەوەی نەوت و پرسی مووچە دەكرێت.

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ئاستی باڵا بەڕێوە دەچێت و شاندی پارتی لە هەر یەك لە نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هۆشیار زێباری و مەحموود محەممەد. شاندی یەكێتیش لە بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، دەرباز كۆسرەت ڕەسول و نزار ئامێدی پێكهاتوون و مەسعود بارزانیش سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكە دەكات.

كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی لەكاتێكدایە كە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی دوو مانگیان وەرنەگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: پێویستە بکوژى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ سزابدرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتى و یەکێتى جەخت لە چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە دەکەنەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی ئیمڕاڵی و دەمپارتی سەردانی جەهەپە، مەهەپە و پارتی ئایندە دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەرمی خۆپیشاندەرەكەی وەرتێ‌ بەخاکسپێردرا و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەش دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم جەخت لە مەرجەكانی پێشوویان بۆ هەناردەی نەوت دەكەنەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەواد یەساری: هۆکارى کێشەکان پابەندنەبوونى هەرێمە و فەرمانبەرانیش بوونەتە قوربانی

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتیی لە پیرمام كۆدەبنەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    "پارتی نامەی بۆ ژمارەیەك سەركردەی شیعە ناردووە و داوای نێوەندگیری لێكردوون"

سەرەتا