12 کاتژمێر پێش ئێستا 102 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم جەخت لە مەرجەكانی پێشوویان بۆ هەناردەی نەوت دەكەنەوە

پەیام 

كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم ڕایدەگەیەنن، بە هەمان مەرجەكانی پێشووەوە ئامادەن ‏‏دەستبەجێ دەست بە ‏هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بكەنەوە. جەختیش دەكەنەوە كە ‏سازشیان لەسەر گرێبەستە نەوتییەكانیان ‏نەكردووە كە لە جۆری هاوبەشییە و بەغداد ‏پێشتر ئەو گرێبەستانەی ڕەت كردووەتەوە.‏

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) ڕایگەیاند، لەگەڵ حكومەتی هەرێم و عێراق ‏كۆ بوونەتەوە و ئامادەن 'دەستبەجێ' هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بكەنەوە، بەڵام بە مەرجی ‏ئەوەی ڕێككەوتنێكی نووسراو هەبێت بۆ دڵنیاییدان لە پێدانی شایستە داراییەكانیان و ڕێزگرتن لە گرێبەستە ‏یاساییەكانیان.
ئەپیكور ئەوەش دەخاتە ڕوو، پێویستە هەموو پارەدانێك "بە شێوەیەكی خێرا و شەفاف بێت، جێی قبووڵی ‏كۆمپانیاكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت، ئیتر بە كاش بێت یان لە ڕێگەی ڕادەستكردنی پشكی ‏نەوتی.

ئەو مەرجانەی ئەپیكور جەختیان لێ دەكاتەوە، هەمان ئەو مەرجانەن كە پێشتر هەیبووە، كە سەرەكیترینیان ‏گرەنتیی پێدانی شایستە داراییەكان و قەرزەكان و كاركردن بە هەمان ئەو گرێبەستانەی كە پێشتر هەیانبووە ‏و لە جۆری هاوبەشیە.

بەپێی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵیان ئەنجام دراوە ، كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان پشكدار ‏كراون لە نەوتی هەرێمدا، بە جۆرێك كە 40%ـی نەوتەكە بۆ ئەوانە‏.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: پێویستە بکوژى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ سزابدرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتى و یەکێتى جەخت لە چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە دەکەنەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی ئیمڕاڵی و دەمپارتی سەردانی جەهەپە، مەهەپە و پارتی ئایندە دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەرمی خۆپیشاندەرەكەی وەرتێ‌ بەخاکسپێردرا و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەش دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم جەخت لە مەرجەكانی پێشوویان بۆ هەناردەی نەوت دەكەنەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەواد یەساری: هۆکارى کێشەکان پابەندنەبوونى هەرێمە و فەرمانبەرانیش بوونەتە قوربانی

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتیی لە پیرمام كۆدەبنەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    "پارتی نامەی بۆ ژمارەیەك سەركردەی شیعە ناردووە و داوای نێوەندگیری لێكردوون"

سەرەتا