8 کاتژمێر پێش ئێستا 157 جار خوێنراوەتەوە

شتیگن بە تووڕەییەوە وەلامی هانسی فلیکی داوەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

مارک ئاندریا تێر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپاریزی یانەی بەرشەلۆنە بە تووندی وەڵامی هانسی فلیکی هاونیشتیمانی داوەتەوە.

 ڕۆژی یەکشەممە ستاف و یاریزانانی بەرشەلۆنە کۆتاییان بە پشووی هاوینەیان هێنا و بۆ ئامادەکاری پێش وەرز گەڕانەوە.

یەکێک لەوانەی گەڕایەوە شتیگنی گۆڵپارێز بوو، بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی کادینا سێری ئیسپانی بێت، گفتوگۆیەک لە نێوان فلیکی ڕاهێنەر و شتیگن ڕوویداوە، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بە گۆڵپارێزەکەی وتووە بۆ وەرزی نوێ بە سەرەکی بەشداری پێ ناکات و وەک سێیەم بژاردە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

تۆڕەکە ئاماژە بەوەش دەکات، شتیگن لە وەڵامدا بە تووڕییەوە بە فلیکی وتووە، کە بۆ پێکهاتەی سەرەکی دەجەنگێت و هیچ نیازێکی نییە ڕیزەکانی بەرشەلۆنە جێبهێڵیت و کێشەشی نییە لەوەی وەک یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، چونکە ئامانجی ململانێیە لەگەڵ خوان گارسیا و چیزینیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    شتیگن بە تووڕەییەوە وەلامی هانسی فلیکی داوەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گورزێکی کوشندە بەر مانچستەر یونایتد کەوت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئینتەرمیلان ویستویەتی گرێبەستێک لە میلان تێک بدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ دوایین پەیامی گەیاند و ماڵئاوایی کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید داهاتووی ڕۆدریگۆی یەکلا کردووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پیرێز بە جیا لەگەڵ ئالۆنسۆ و دواتر لەگەڵ یاریزانەکان کۆ دەبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لالیگا وەڵامی داواکەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دواخستنی یاریی یەکەم دایەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کرووس: هەرگیز یاریزانێکی وەک لامین یەماڵم نەبینیوە

سەرەتا