12/07/2025 297 جار خوێنراوەتەوە

گورزێکی کوشندە بەر مانچستەر یونایتد کەوت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ئاندریا ئۆنانای کامیرۆنی گۆڵپارێزی مانچستەر یونایتد بەهۆی پێکانەوە نزیکەی هەشت هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

 ڕۆژنامەی تێلەگرافی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، دوای ماوەیەکی کەم لە گەڕانەوە بۆ ئامادەکاری پێش وەرز، ئۆنانا دووچاری پێکان هاتووە و بەو هۆیەوە نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبرێت.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو پێکانەی ئۆنانا ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی خستووەتە دڵەڕاوکێوە بەو پێیەی پێشبینی دەکرێت سەرەتای وەرز و بەرانبەر ئارسیناڵ نەتوانێت بەشداری بکات.

هێشتا دۆخی ئۆنانا بە تەواوی ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان بەهۆی کەم ئەزموونی ئاڵتای بەیندیری گۆڵپارێزی یەدەگ بەدوای شوێنگرەوەی ئۆنانادا دەگەڕێن و ئیمیلیانۆ مارتینێزیش یەکێکە لە پاڵێوراوەکان، بەڵام ئەوەش بەقورس دادەنرێت بەهۆی داواکارییە ماددیە زۆرەکانی ئەستۆن ڤێلاوە.

شایەنی باسە ئۆنانا هەرچەندە وەرزی ڕابردوو ڕەخنەیەکی زۆری لێگرا، بەڵام بەشداری 50 یاری کرد و توانی 11 کلین شیت تۆمار بکات و پارێزگاری لە گۆڵەکەی بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

  • پێش 2 هەفتە

    ڕافینیا چیرۆکی وێنە کاریگەرەکەی لەگەڵ فلیک ئاشکرا کرد

سەرەتا