11/07/2025 363 جار خوێنراوەتەوە

مۆدریچ دوایین پەیامی گەیاند و ماڵئاوایی کرد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

لۆکا مۆدریچی کڕواتی و یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ تیپەکەی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، سەردەمێکی لەبیرنەکراو کۆتایی هات.

 لۆکا قسەی بۆ ماڵپەری فەڕمی یانە شاهانەییەکە کرد و سەرەتا وتی: بیرکردنەوە لە هەموو ئەو شتانەی بەدەستم هێناوە هەمیشە دڵخۆشم دەکات، تەنانەت ئێستا دوای جێهێشتنی تیپەکەش، سەردەمێکی لەبیرنەکراو و شکۆمەند و سەرکەوتوو کۆتایی هات و مەدرید هەموو شتێکی بەمن بەخشی، هەربۆیە تاکو کۆتایی ژیانم سوپاسگوزاری ئەم یانەیە دەبم.

مۆدریچ ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو ئامارانەی بەدەستی هێناوە و بوون بەو یاریزانەی زۆرترین نازناوی لەگەڵ باشترین یانەی مێژوودا بەدەست هێناوە بەڕاستی سەرنجڕاکێشە و هەستی کردووە ماڵێکی دیکەی لە ئیسپانیا هەیە.

لە کۆتایدا سەبارەت بە باشترین ساتی لەگەڵ ڕیاڵ، ئەو یاریزانە کڕواتییە ئاماژەی بەوەکرد، ئەستەمە ساتێک دەستنیشان بکات، بەڵام هەمیشە دەیەمین نازناوی چامپیۆنسلیگ بە گرنگ دەزانێت، چونکە خاڵی دەستپێک بوو لە ماوەی 10 ساڵدا شەش نازناوی یانەپاڵەوانەکانیان بەدەست هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کومان: دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • پێش 2 هەفتە

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • پێش 2 هەفتە

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 2 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

سەرەتا