10 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
پیرێز بە جیا لەگەڵ ئالۆنسۆ و دواتر لەگەڵ یاریزانەکان کۆ دەبێتەوە
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە یاوەری
کارگێری یانەکەی دەیەوێت بە جیا لەگەڵ چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەر و یاریزانەکان کۆ
ببێتەوە.
ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی شاهانە لە ڕاپۆرتێکی
تایبەتدا ئاشکرای کردووە، ڕیاڵ مەدرید بە نیازی بردنەوەی نازناوەکە چووە ناو
یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان، بەڵام کرانە دەرەوەی یانەکە لە نیوەی کۆتایی بەو
ئەنجامە قورسە بەرانبەر پاریس سانجێرمان بەرپرسانی یانەکەی نیگەران کردووە.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەکە دەنووسێت: پیرێز بە یاوەری ئەنخێل
سانچێزی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ کۆ دەبنەوە تائەوەی کێشەکانی
تیپەکە دیاری بکەن و قسە لەسەر پێکهاتەی یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پیرێز بەم نزیکانە
لەگەڵ تەواوی یاریزانەکان کۆ دەبێتەوە و پێیان ڕادەگەیەنێت، کە یانەکە بە تەواوی
پاڵپشتی ئالۆنسۆی ڕاهێنەر دەکەن و پێویستە لەسەر خودی یاریزانەکە کۆتایی بە
لوتبەرزی خۆیان لە ژووری خلگۆڕێن بهێنن، دەبێت یاریزانەکان وەک یەک تیم کار بکەن،
ئەگەر یاریزانەکان وەک تیم کار نەکەن ئەوا یانەکە بیر لە چارەسەری دیکە دەکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە