1 رۆژ پێش ئێستا 152 جار خوێنراوەتەوە

لالیگا وەڵامی داواکەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دواخستنی یاریی یەکەم دایەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕێکخراوی لالیگا داواکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ دواخستنی یاریی یەکەمی خولەکەیان ڕەت دەکاتەوە.

 یانە شاهانەییەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو داوای لە لالیگا کرد یاریی یەکەمی خولی ئیسپانی بەرانبەر ئۆساسۆنا دوابخات کە بڕیارە 19ی مانگی هەشت ئەنجام بدرێت، بە هۆکاری نەبوونی کات بۆ ئەوەی یاریزانەکان پشوو بدەن و ئامادەکاری بکەن بۆ وەرزی نوێ بکەن، بەهۆی بەشداریکردنی تیپەکە لە جامی جیهانی یانەکان کە ئێستا لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

هەرچەندە بەرپرسانی مێرنگی لەگەڵ یانەی ئۆساسۆنا و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا گەیشتبوونە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ دواخستنی یارییەکە، بەڵام ڕادیۆی کادینا سێر ئاشکرای کردووە، ڕێکخراوی لالیگا داواکارییەکەی مەدرید ڕەت دەکاتەوە و پێیانوایە هیچ پاساوێک نابینن بۆ دواخستنی ئەو یارییە، بەڵکو دەبێت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید داهاتووی ڕۆدریگۆی یەکلا کردووەتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پیرێز بە جیا لەگەڵ ئالۆنسۆ و دواتر لەگەڵ یاریزانەکان کۆ دەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لالیگا وەڵامی داواکەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دواخستنی یاریی یەکەم دایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کرووس: هەرگیز یاریزانێکی وەک لامین یەماڵم نەبینیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی لالیگا دژی بەرشەلۆنە زانیاری بە بیلباو داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لویس دیاز دەرگا بە ڕووی بەرشەلۆنەدا دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید هاواری لێ هەڵساوە و داوای دواخستنی یەکەم یاریی لالیگا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆسمین سەبارەت بە داهاتووی بڕیارە قورسەکەی داوە

سەرەتا