1 رۆژ پێش ئێستا 142 جار خوێنراوەتەوە

کرووس: هەرگیز یاریزانێکی وەک لامین یەماڵم نەبینیوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

تۆنی کرووسی ئەڵمانی ستایشێکی بێوێنەی لامین یەماڵ دەکات و ڕایگەیاند، هەرگیز یاریزانێکی لاوی هاوشێوەی نەبینیوە.

 تۆنی قسەی بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕت کرد و وتی: لامین یاریزانێکی ناوازەیە و هیچ یاریزانێکم لەو تەمەنەدا وەک ئەو نەبینیوە، من لە تەمەنی 17 ساڵیدا پەیوەندیم بە تیپی یەکەمی بایرنەوە کرد، بەڵام لە ئاستی ئەودا نەبووم.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی کرووس دەشڵێت: ئەوەی وادەکات بیر بکەمەوە کە یەماڵ تایبەتە، پاڵنەرە بەردەوامەکانییەتی بۆ درەوشاوەیی لە یاریگادا، هەمیشە لە ساتەوەختە سەختەکاندا دەدرەوشێتەوە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا ئەوە ئاسایی نییە، ئەستێرەی دوو وەرزە و بزانین لە 5 بۆ 10 ساڵی داهاتوو چی دەکات و ئایا بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن و چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو شتانە دەکات کە لە دەرەوە ڕوو دەدەن.

لە کۆتایدا سەبارەت بە جێگرەوەی خۆی لە ڕیاڵ مەدرید، کرووس ئاشکرای کرد، تاکو ئێستا یاریزانی هاوشێوەی وەک ئەویان نەدۆزیوەتەوە و بەدوایدا وێڵن، کێشەکە لەوەدایە یاریزانی وا نییە هاوشێوەی خۆی لەو ئاستەدا بن و بەدەستهێنانی ئەو جۆرە یاریزانانە هەرگیز ئاسان نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید داهاتووی ڕۆدریگۆی یەکلا کردووەتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پیرێز بە جیا لەگەڵ ئالۆنسۆ و دواتر لەگەڵ یاریزانەکان کۆ دەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لالیگا وەڵامی داواکەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دواخستنی یاریی یەکەم دایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کرووس: هەرگیز یاریزانێکی وەک لامین یەماڵم نەبینیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی لالیگا دژی بەرشەلۆنە زانیاری بە بیلباو داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لویس دیاز دەرگا بە ڕووی بەرشەلۆنەدا دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید هاواری لێ هەڵساوە و داوای دواخستنی یەکەم یاریی لالیگا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆسمین سەبارەت بە داهاتووی بڕیارە قورسەکەی داوە

سەرەتا