10/07/2025 363 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید داهاتووی ڕۆدریگۆی یەکلا کردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەرگای رۆیشتن بە ڕووی ڕۆدریگۆی هێرشبریدا دەکاتەوە.

 لە جامی جیهانی یانەکاندا پاش ئەوەی مەدرید تاکو قۆناغی پێش کۆتایی هات و لەسەر دەستی پاریس کرایە دەرەوە، ڕۆدریگۆ وەک یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.

ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاوی کردەوە، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە داهاتووی ڕۆدریگۆ ئەنجام دەدرێت و یانە شاهانەییەکە ئامادەیی نیشانداوە دەستبەرداری هێرشبەرەکەی ببێت.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا بەرپرسانی قەڵای سپی بڕیاری کۆتاییان داوەتە دەستی ڕۆدریگۆ و ئەوان لاریان لە مانەوە یاخوود ڕۆیشتنی نییە.

لە کۆتایدا سەرچاوەکە ڕوونی دەکاتەوە، ڕۆدریگۆ پەیوەندی بە نەسڕی سعودییەوە ناکات و سەرنجی تەواوی لەسەر یاریکردن لە ئەوروپا و ئارسیناڵیش ماوەیەکی زۆرە بەدوای هێرشبەرەکەدا وێڵە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • پێش 2 هەفتە

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

سەرەتا