2 رۆژ پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد تره‌مپ: زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا دیكتاتۆریان ده‌وێت
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه ئاڕاسته‌ی كرابوون به خۆسه‌پێنی له ده‌سه‌ڵاتدا. تره‌مپ ده‌ڵێت: من دیكتاتۆر نیم و دیكتاتۆرم خۆش ناوێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن حه‌زمان له‌وه‌یه دیكتاتۆرێكمان هه‌بێت.
ڕه‌خنه‌كانی سه‌ر تره‌مپ به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوون كه چه‌ند جارێك هێزی فیدراڵی و پاسه‌وانی نیشتیمانیی له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بڵاو كردووه‌ته‌وه، دوایینیان له شه‌قامه‌كانی واشنتۆن بوون. به‌ڵام تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات پێویست بوو ده‌ستخۆشیی لێ بكه‌ن به ناردنی سوپا نه‌ك تۆمه‌تباری بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هاوكات فه‌رمانێكی واژوو كرد كه تیایدا سزای یه‌ك مانگ زیندانی بۆ هه‌ركه‌سێك ده‌بڕێته‌وه كه ئاڵای ئه‌مریكا بسووتێنێت. ڕاشیگه‌یاند: ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه پنتاگۆنه ده‌گۆڕێت چونكه ناوێكی به‌رگرییه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ناوه‌كه‌ی بكه‌نه هێرشبه‌رانه بۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به ده‌نگدانی كۆنگرێس بێت ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕن به وه‌زاره‌تی جه‌نگ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە