23 کاتژمێر پێش ئێستا
1632 جار خوێنراوەتەوە
دواى دوورخستنەوەى لە وتاردان لەم هەینییەوە مامۆستا فاتیح لە ماڵەوە وتار پێشكەش دەكات
پەیام
مامۆستایەكی ئایینی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لە وتاری هەینی دوور خراوەتەوە و لە سبەینێوە لە ماڵەوە وتار پێشكەش دەكات.
لە ڕاگەیەنراوێكدا لە ئەژماری خۆی لە فەیسبووك، مامۆستا فاتیح شارستێنی، مامۆستای ئایینی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ، هەینی لە مزگەوت وتار پێشكەش ناكات، لەمەودوا وەكو پێشتر رۆژانی هەیینی لە ماڵی خۆیانەوە كە كردوویەتی بە مزگەوتێكی بچووك، بەشێوەی ڕاستەوخۆ وتار پێشكەش دەكات و لە یوتیوب بڵاویدەكاتەوە.
مامۆستا فاتیح شارستێنی ڕاشیدەگەیەنێت: قڕی و پڕی و كۆیلەكردنی مرۆڤ ڕەت دەكەمەوە و ئەم پەیامەش بە گوێی هەموو مسوڵمانێكدا دەدات.
مامۆستا فاتیح شارستێنی لە دوایین وتارییدا كە هەینیی ڕابردوو پێشكەشی كرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەوە، نزا لە ستەمكاران دەكات و بە توندی ڕەخنە لە بڕینی قوتی خەڵكی كوردستان دەگرێت.
شارستێنی پێشنوێژ و وتارخوێنە و ماوەیەكە لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە شاری سلێمانی وتاری هەینی پێشكەش دەكات، پێشتریش بەر لەوەی ڕوو بكاتە هەولێر، لە شارۆچكەی پیرەمەگروون وتاری پێشكەش دەكرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە