19/07/2025 537 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانى و ستیڤن ڤەیگن: پێویستە حكومەتی نوێی هەرێم پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێكبهێرێت

پەیام

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووى هەرێم و ستیڤن ڤەیگن هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق كۆبوونەوە و هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبهێنرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی ماوەبەسەرچووى هەرێم، ئەمڕۆ ١٩ى ٧ى ٢٠٢٥ مەسرور بارزانی پیشوازیی لە ستیڤن ڤەیگن کرد و لە كۆبونەوەی نێوانیاندا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دولایەنە تاوتوێ کران.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: باڵیۆز ڤەیگن، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ قەوارەی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانێکی بە هێز دووپات کردەوە و مەسرور بارزانیش سوپاسی پشتگیریی بەردەوامیی ئەمریکای لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی راگەیەندراوەكە "هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە حکومەتی فیدراڵ لەزوترین کاتدا، موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و لە نزیکترین کاتیشدا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەستپێبکاتەوە. هەروەها دەبێت هێرشی تیرۆریستی و تێکدەرانەی درۆنەکان بۆ کێڵگە نەوتییەکان و ژێرخانی وزەی هەرێم بوەستێت".

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەدا، بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە مانگى ١١ى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، پێکبهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. دژی بێڕێزیكردن به‌ مزگه‌وت سكاڵا تۆمار كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لافاو 11 پردى لە قەزای سیدەكان تێکدا و دەیان گوندیش ڕێگەی هاتووچۆیان بڕاوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكانی دانەمەزراو نۆ مانگە بەسەر دەرچوونیان تێپەڕیوە و تائێستا دانەمەزراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەوی هەینی تیروپشك بۆ سەركەوتووانی تاقیكردنەوەی پرۆژەی چرای بەخشین دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیارانی شارەزوور داواكارن هەمان مافی جووتیارانی عێراقیان پێ بدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بە هەورەبروسکە شوانێک لە سەیدسادق گیانى لەدەستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێک: پێم وانییە پێشنیازەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ پەسەندبکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: تا گەمارۆکان لانەبرێن ڕێگە بە کەشتییەکان لە گەرووى هورمز نادەین

سەرەتا