3 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
توێژینەوەیەك: ئەوانەی لە دوای ساڵی 1980وە لەدایكبوون تەمەنیان ناگاتە 100 ساڵ
پەیام
توێژینەوەیەكی زانستی دەڵێت، ئەو كەسانەی لە دوای ساڵی 1980 ـەوە لەدایكبوون تەمەنیان ناگاتە 100 ساڵ.
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی كە "جۆزێ ئەندرادیە"ی توێژەری دیمۆگرافی لە پەیمانگای "ماكس بلانك"ی ئەمریكی ئەنجامی داوە، نێوەندی تەمەنی مرۆڤ لە كەمبوونەوەدایە و مرۆڤایەتی گەیشتووەتە سەقفی خۆی لە بابەتی تەمەن درێژیدا.
بەپێی توێژینەوەكە دوای پێشكەوتنی زانست لە ساڵی 1900 تا ساڵی 1938ـ نێوەندی تەمەن لە وڵاتانی پێشكەوتوو بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە بۆ 100 ساڵ، بەڵام شیكاریی داتان لە 23 وڵات دەریخستووە ئەم ڕێژەیە ئێستا زۆر كەمی كردووە. بەپێی ئەنجامەكانی ئەو شیكارییەش لەدایكبووانی ساڵی 1980 و ساڵانی دواتر، نێوەندی تەمەنیان ناگاتە 100 ساڵ.
رۆژنامەی هافنگتۆن پۆست، لە زاری توێژەرەكانەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەهۆی پێشكەوتنی زانستەوە لە ڕابردوودا مردنی منداڵان كەمی كردووە، پێكوتە و دەرمانی پێشكەوتوو دۆزراونەتەوە و دۆخی گوزەران و ژیانیش بەرەو پێش چووە، ئەمەش كاریگەریی گەورەی لەسەر كەرتی تەندروستی هەبووە بەڵام بەهۆی دۆخی ئێستای ژیان و دابەزینی چۆنایەتی لە خۆراك و پیسبوونی ژینگە و هۆكاری سیاسی، پێشبینی ناكرێت ئەو بەرزبوونەوەیەی سەدەی ڕابردوو ڕوویدا، لەم سەدەیەدا ڕوو بدات.
میدیاكان چەند توێژینەوەیەكی دیكەیان بلاو كردووەتەوە، كە تیایدا هاتووە، منداڵانی لەدایكبووی دوای ساڵی 2020 زیاتر لەوانەی پێش خۆیان تووشی گۆڕانی ژینگەیی و ئاووهەوا دەبن، لە نموونەی وشكەساڵی و گەرما و زریانەكان. ئەمەش كاریگەریی گەورەی لەسەر تەندروستی و ئابووری و سەقامگیریی كۆمەڵایەتی هەیە لە ساڵانی داهاتوودا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە