11/10/2025 680 جار خوێنراوەتەوە

لەبەر تەندروستیی هاوڵاتییان، شارێكی یابان بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان سنووردار دەكات

پەیام 

بە مەبەستی دروستكردنی هاوسەنگی لە نێوان تەندروستی و تەكنەلۆژیادا، شارێكی یابان بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان سنووردار دەكات.

شاری تۆیواكی لە ناوەڕاستی وڵاتی یابان فەرمانێك جێبەجێ دەكات، كە بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكاكان وەك مۆبایل بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر لە ڕۆژێكدا قەدەغە دەكات.

بە وتەی بەرپرسانی شارەكە هەنگاوەكە بە مەبەستی سنوورداركردنی ئامێرە زیرەكەكانە، كە پاشەكشەی لە پەیوەندیی نێوان خەڵك دروست كردووە، تەنانەت لە شەمەندەفەرەكانیشدا سەرنشینان مۆبایلیان بەدەستەوەیە و قسە لەگەڵ یەكدی ناكەن.

بەپرسانی تۆیواكی ئاماژەیان بەوە كردووە "ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە هەلێك بۆ هاووڵاتیان بڕەخسێنن تا بزانن ئامێرەكانیان لە ڕادەبەدەر بەكار دەهێنن و كاریگەری كەمكردنەوەی بەكارهێنانی هەڵبسەنگێنن، هەروەها بۆ ئەوەیە سیستمی تەندروستی زیاتر باش بكرێت، هاووڵاتیان كاتێكی زیاتر بخەون".

بڕیارەكەی شاری تۆیواكی یابان لەئێستادا هیچ سزایەكی بۆ سەرپێچیكارانی دیاری نەكردووە و تەنیا گرنگی بە ڕێكخستنی كەسیی بەشێوەیەكی خۆبەخشانە دەدات.

بڕیارەكە بۆچۆنی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە و هەندێك پێیان وایە كارگەری نەرێنی جدی لەسەر گەنجان دادەنێت، ئەوانەی بۆ خوێندن و كاری ڕۆژانەیان مۆبایل بەكار دەهێنن و هەندێكی دیكە پێیان وایە كاتەكەی بۆ سێ تا چوار كاتژمێر درێژ بكرێتەوە، چونكە دوو كاتژمێر زۆر كەمە، هەندێكیش دەڵێن ئەوە كێشەیەكی كۆمەڵایەتییە و پێویستی بە بڕیاری كەسییە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    مەترسیدارترین مافیای مەكسیك كە خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری دانرابو‌و، کوژرا

  • پێش 3 هەفتە

    خورما هێمایە بۆ ڕەمەزان و وڵاتانی عەرەبیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرهەمهێنەرانیدان

  • 07/02/2026

    دواى کاردانەوەکان، ترەمپ ئەو ڤیدیۆیەى سڕییەوە کە ئۆباما وەك مەیموون نیشان دەدات

  • 02/02/2026

    لەناو بەڵگەنامە ئابڕووبەرەکەی دۆسیەی ئێپستاین سەدان كەسایەتى جیهانی هەن

  • 24/01/2026

    توێژینەوەیەك: چەوریی ناوچەی سك كۆئەندامی بەرگریى لەش بەهێز دەكات

  • 23/01/2026

    لە سایەى سیستمى سەرمایەداری 12 ملیاردێر خاوەنی نیوەی سامانی گۆی زەوین

  • 16/01/2026

    تڕەمپ: سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵەکەی وەک ڕێزێک بۆ کارەکانم پێبەخشیم

  • 12/01/2026

    ئوستورالیا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بۆ منداڵان قەدەغەكردووە و چەند وڵاتێکى دیکەش تاوتوێى دەکەن

سەرەتا