4 کاتژمێر پێش ئێستا
755 جار خوێنراوەتەوە
پۆڵەندا.. كچێك دوای 27 ساڵ لە دەستبەسەركردنی لە لایەن باوک و دایکیەوە؛ دۆزرایەوە
پەیام
كچێكی پۆڵەندی دوای 27 ساڵ لە دەستبەسەركردنی لەلایەن باوک و دایکیەوە، دواجار لەلایەن پۆلیسەوە دۆزرایەوە.
رووداوێكی دڵتەزێن و شۆكهێنەر لە باشووری پۆڵەندا ئاشكرا
بوو، دوای ئەوەی ژنێك بە ناوی "میرێلا" كە لە ساڵی 1998 لە تەمەنی 15
ساڵیدا ونبوو، ئەمڕۆ دوای 27 ساڵ لە دەستبەسەركردنی لەلایەن دایك و باوكییەوە،
دواجار لەلایەن پۆلیسەوە دۆزرایەوە.
ڕووداوەكە بەم جۆرە بووە كە دراوسێكان دوای بیستنی دەنگە
دەنگێكی نائاسایی لە شوقەكەیان، پەیوەندییان بە پۆلیسەوە كردوە و كاتێك هێزەكانی
پۆلیسیش گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە، بە دۆخێكی زۆر ناڕەحەت و دژواری ئەو كچە
دەستبەسەركراوە ئاشنا بوون.
ئەو كچە كە ئێستا تەمەنی 38 ساڵە، تووشی برینی قاچەكانی
بووە و تەندروستی گشتی زۆر خراپە، هەروەها بەهۆی هەوكردنێكی سەختەوە لەسەر لێواری
مردن بووە.
سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە میرێلا لە ماوەی ئەو
27 ساڵەدا لە هیچ خزمەتگوزارییەكی پزیشكی، پەروەردە بێبەش بووە، تەنانەت
ناسنامەیەیشی نەبووە و بەتەواوی لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە.
دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ
دیاریكردنی بەرپرسیارێتییە یاساییەكان و هەڵوێست وەرگرتن لەم كارەساتە مرۆییە.
لە هەمان كاتدا، كۆمەڵگەی ناوخۆیی ئەو وڵاتە دەستیان بە كۆكردنەوەی یارمەتی و هاوكاری
كردووە بۆ پشتگیریكردنی میرێلا لە پرۆسەی چاكبوونەوەی دەروونی و جەستەییدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە