06/10/2025 553 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی بەفربارینەوە 1000 شاخەوان لەسەر چیای ئێڤرێست گیریان خواردووە

پەیام 

بەهۆی گەردەلوولێكی بەفرینەوە نزیكەی هەزار گەشتیار و شاخەوان لە شاخی ئێڤرێست گیریان خواردووە.

میدیای چین بڵاوی كردەوە، لە چیای ئێڤرێست لە سنووری تبت، بەفرێكی چڕ باریوە و بەهۆیەوە نزیكەی هەزار گەشتیار و شاخەوان گیریان خواردووە.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، لە ڕۆژی شەممەوە بەفربارینی چڕ چیای ئێڤرێستی گرتووەتەوە بەجۆرێك چڕترین بەفربارینە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و بەشێوەیەكی بەرچاو توانای بینینی كەم كردووەتەوە، بەجۆرێك شاخەوانەكان تەنیا یەك مەتر بەردەمی خۆیان دەبینن.

ڕاپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە كردووە لە هەندێك شوێن بە تەواوی چادری شاخەوانەكان بە بەفر داپۆشراوە، بەهۆی بەفربارین و كەمیی ئاستی بینینیەوە گەشتیاران ناتوانن لە شاخەكە داببەزین، هەوڵەكانی ڕزگاركردنیش بە سستی بەڕێوە دەچن.

زنجیرە چیای ئێڤرێست بەرزترین شاخە لەسەر زەوی و نزیكەی 9 كیلۆمەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و دەكەوێتە سەر سنوورەكانی چین و نیپاڵ و هینستان و ساڵانە دەیان هەزار گەشتیار و شاخەوان هەوڵی سەركەوتن بەسەر چیاكەدا دەدەن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەنتەرێكی توێژینەوە: تا ساڵی 2035 ئیسلام دەبێتە گەورەترین ئاینی جیهان

  • پێش 1 هەفتە

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • پێش 2 هەفتە

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • پێش 2 هەفتە

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 3 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 4 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

سەرەتا