13/09/2025
626 جار خوێنراوەتەوە
دەریاچەیەك لە سەلڤادۆر بە (كاهووی ئاوی) داپۆشراوە و سەدان سەرباز پاكیدەکەنەوە
پەیام
سەدان سەرباز و دانیشتوو لە سەلڤادۆر ماوەی دوو مانگە شەڕیان بەرانبەر كاهووی ئاوی ڕاگەیاندووە و دەیانەوێ دەریاچەیەك لەو جۆرە ڕووەكە پاك بكەنەوە.
بەهۆی پاشماوەیەكی كیمیاییەوە لە ڕووباری لیمبا لە سلڤادۆر، دەریاچەی گەشتیاریی (سوچیتلان) یەك پارچە بووەتە كاهووی ئاوی و لەلایەن ئەو ڕووەكەوە داپۆشراوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ڕاوچییەكان بێكار بن و ناوچە گەشتیارییەكە پەكی بكەوێت و چێشتخانەكانی ناوچەكە چۆڵ ببن. ئەمەش گرفتی بۆ بژێویی دانیشتووان و ڕاوچییەكان دروستكردووە بەو هۆیەوە حكومەت بڕیاری داوە كێشەكە چارەسەر بكات.
ماوەی دوو مانگە 360 سەرباز لە سوپای سەلڤادۆر بە هاوكاریی 340 كەس لە دانیشتووانی ناوچەكە ڕاسپێردراون بە پاككردنەوەی دەریاچەكە و لابردنی كاهووە ئاوییەكان، ڕۆژانەش بڕێكی گەورەی ڕووەكەكە بار دەكرێت و دەگوازرێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، "كاهووی ئاوی" نزیكەی نیوەی دەرچاكەی داپۆشیوە كە پانتاییەكەی 13 هەزار هێكتارە. چالاكانی ژینگە ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی سەلڤادۆر دەگرن بەهۆی ئەوەی كەمتەرخەم بوون لە ڕێگریی لە تێكەڵبوونی ئاوی پیس و پاشماوەی كیمیایی بە دەریاچەكان، بەوپێیەی دەبێتە هۆی كارەساتی ژینگەیی و ئابووری.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە