10/10/2025 728 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ خۆى بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئامادەکردبوو، بەڵام بە ژنە سەركردەیەكی ڤەنزوێلی درا

پەیام 

بەپێچەوانەی خواستی خۆیەوە، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە بری سەرۆكی ئەمریكا بە سەركردەیەكی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلی درا.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، لیژنەی نۆبڵی نەورویجی ئاشكرای كرد "بەهۆی كارەكانی بۆ بەهێزكردنی مافە دیموكراتییەكان بۆ گەلی ڤەنزوێلی و خەباتی بۆ دەوستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات لە دیكتۆرییەوە بۆ دیموكراتی، ماریا كورینا ماچادۆی ڤەنزوێلی خەڵاتەكەیانی بۆ ئاشتی بۆ ساڵی 2025 بردووەتەوە".
 
لیژنەی نۆبڵ ڕایشیگەیاند: كاتێك ستەمكاران دەست بەسەر دەسەڵاتدا دەگرن، پێویستە ڕێز لە بەرگریكارە ئازاكانی ئازادی بگیرێت كە بەرەنگاریی دەكەن.

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، كە نرخەكەی نزیكەی یەك ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە بڕیارە لە 11ی كانونی یەكەم، كۆتا مانگی ئەمساڵ كە ساڵیادی كۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبڵ دامەزرێنەری خەڵاتەكەیە لە ئۆسلۆ پێشكەش بە براوەكە دەکرێت.

ماریا كورینا ماچادۆ سیاسییەكی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزێلییە، ساڵی ڕابردوویش خەڵاتی سخارۆفی بۆ ئازادی بیر و لە 2018ییش ناوی لە ڕیزبەندی 52هەمین 100 ژنە گوڵبژێرەكەی بی بی سیدا تۆمار كرا.

هەڵبژاردنی سەركردە ڤەنزێلییەكە بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ هەمان خەڵات ناوی تۆمار كرابوو و چەندین جاریش خۆی بە شایستە بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە ناوهێنابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 3 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 3 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

سەرەتا