1 رۆژ پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی برسێتییه‌وه 18 كه‌س له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیان له‌ده‌ست دا
سوپای زایۆنی له كۆمه‌ڵكوژی دژی هاووڵاتیانی غه‌ززه به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی 86 كه‌سدا له 24 كاتژمێردا 18 كه‌س به‌هۆی برسێتیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ سوپای زایۆنی ته‌قه‌ی له‌و كه‌سانه كردووه كه به‌هۆی برسێتیه‌وه بۆ وه‌رگرتنی هاوكاریه مرۆییه‌كان نۆره‌یان گرتبوو، به‌هۆیه‌وه 73 كه‌س شه‌هید بوون، به گشتیش ئه‌مڕۆ له كه‌رته‌كه 87 كه‌س شه‌هید بوون.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئابڵوقه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا 18 كه‌س به‌هۆی برسێتیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌وه له كاتێكدایه‌له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی به‌دخۆراكی و برسێتیه‌وه 86 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه 76 یان منداڵ بوون، 10 كه‌سیان كه‌سانی پێگه‌یشتوو بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌مانی سووته‌مه‌نی مه‌ترسی په‌كخستنی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستیی كه‌رته‌كه دروست كردووه، له‌و چوارچێوه‌دا نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له‌كاركردن ڕاوه‌ستاوه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عه‌مه‌دانی له ماوه‌ی 12 كاتژمێردا سووته‌مه‌نی ڕاده‌وه‌ستێت و له‌كار ده‌كه‌وێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە