15 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

ئاگربەست لە پارێزگای سوەیدای سووریا چووە بواری جێبەجێكردنەوە

پەیام 

ئاگربەستی نێوان گرووپە میلیشیاكانی هێزە عەرەبەكان و درووزییەكان چووە بواری جێبەجێكردنەوە و نوێنەری ئەمریكاش لەو وڵاتە رایگەیاند دەبێت چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا نورەددین ئەلبابا ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئاگربەست لە سوەیدا هەوڵێكی زۆر چری داوە و هێزە ئەمنییەكان لە باكوور و ڕۆژئاوای شارەكە جێگر كراون، لەگەڵ ئەوەشدا پێكدادانە سەربازییەكان ڕادەگیردرێن.

نورەددین ئەلبابا ڕایگەیاند، شارەكە لە چەكدارانی هۆزەكان پاككرایەوە و ڕاشیگەیاند، چەكداری هۆزەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئاگربەستەكە لە شارەكە كشاونەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوێكیشدا هۆزەكان بڵاویان كردەوە بە مەبەستی پابەندبوونیان بە بڕیاری ئاگربەست چەكدارەكانیان لە سوەیدا كشاندووەتەوە.

لەسەر پێكدادانەكان نوێنەری ئەمریكا لەو وڵاتە رایگەیاند، دەبێت پێكدادانە سەربازییەكان لە سوەیدا ڕابگیردرێن و چەكەكەكان بێدەنگ بكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت چەك تەنها لەدەستی سوپای فەرمی سووریادا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیکەى 30 وڵات داوای ڕاگرتنی جەنگی غەززە و گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان دەكەن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی نەمانی خۆراك برسێتی ژیانی غەززەییەکان دەكێشێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی دەزگای میت لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە سەردانی پارتەكانی توركیا دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: نرخی خۆراك لە كەرتی غەززە 40 هێندە بەرزبوەتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگربەست لە پارێزگای سوەیدای سووریا چووە بواری جێبەجێكردنەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی كۆ دەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ 18 كه‌س له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕووبەڕووبووەنەوەكان لە سووەیدا بەردەوامە

سەرەتا