16 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
نەتەوەیەكگرتووەكان: نرخی خۆراك لە كەرتی غەززە 40 هێندە بەرزبوەتەوە
پەیام
نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی سەر كەرتی غەززەوە هەڵوێستی نوێی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، لەئێستادا نرخی خۆراك لە كەرتەكە، 40 هێندە بەرز بووەتەوە.
نەتەوە یەكگرتووەكان دووبارە داوای كرد قەوارەی زایۆنی گەمارۆی سەر كەرتەكە هەڵبگرێت، ئەوەش بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە قەیرانی برسێتی لە كەرتی غەززە.
لەوبارەیەوە ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەهاناوەچوون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (ئۆنروا) لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە: "چەندین پەیاممان بەدەست گەیشتووە كە باس لە بێ ئومێدییەكی زۆر دەكەن سەبارەت بە زیادبوونی قەیرانی برسێتی لە غەززە".
ڕاشیگەیاندووە: "لەئێستادا، نرخی خۆراك لە غەززە، 40 هێندە بەرز بووەتەوە".
هەروەها داوای كردووە، قەوارەی داگیركەری زایۆنی گەمارۆی سەر كەرتی غەززە هەڵبگرێت، ئەوەش بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە قەیرانی برسێتی لە كەرتی غەززە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە